١٨ ئاب ٢٠٢٥ - ١٣:٥٠
Source: Mehrnews
پاگەندەی داخرانی باڵوێزخانەکان لە تاران درۆیە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە دەنگۆی داخرانی باڵوێزخانە بیانییەکان لە تاران وتی: هیچ یەکە لە باڵوێزخانەکان دانەخراون.

 ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: کۆمەڵکوژی لە فەلەستین بێ وەستان درێژەی هەیە و خەڵکی غەززە لەگەڵ برسیەتی خوو دەگرن. کۆمەڵگای جیهانی یەکدەنگ هەمبەر کۆچاندنی زۆرەملێ ئەو خەڵکە کاردانەوەی نیشان دا بەڵا باس کردن لەسەر بە فەرمی ناساندنی وڵات فەلەستین لە ئەم دۆخەدا فریوێکە و بەس.

نسیبەت بە بوون و دەستێوەردانی ئەکتەرە سەروو ناوچەییەکان هەستیارین

وتەبێژی دەزگای دیپلۆماسی سەبارەت بە دوایی گۆڕانکارییەکانی قەفقاز جەختی کرد کە نیسبەت بە بوونی ئەکتەری سەروو ناوچەیی هەستیارین و ئەو بابەتەمان ڕاشکاوانە ڕاگەیاندووە. ئەرمەنستانیش لە ئەو بارەوە ئێمەی دڵنیا کردووەتەوە کە بەشداری ئەمریکا لە چوارچیوەی کۆمپانیایەکی تۆمار کراو لە ئەرمەنستان دەبێت و لەسەر سەروەری نەتەوەیی و یەکپارچەیی خان و دەستکاری نەکردنی سنوورەکان جەخت کراوە.

ناوبراو لە درێژەدا ئاماژەی دایە سەر تەڤل بوونی هەندێک وڵات بە پەیمانی ئاشتی ئیبراهیمەوە و وتی: ئەمڕۆ زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە چییەتی ستەمکارانەی ئیسرائیل ئاشکرا بووە و ئەو گەڵاڵە نیشاندەری زیادەخوازی ئیسرائیلە کە هیچ سنوورێک ناناسێت.


هەروەها وتیشی: هاوکات لەگەڵ بەرەوپێش بردنی گەڵاڵەکانی کۆمەڵکوژی، دەربڕینی ویستی ئەو ڕژیمە بەرەو لوبنان، سووریا و عەرەبستان نیشانەی هەڕەشەی بوون بۆ ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەیە.


پێوەندیمان لەگەڵ ئاژانس ئاساییە

وتەبێژی دەزگای دیپلۆماسی هەروەها سەبارەت بە پاگەندەی ناوبژیوان میسر لە نێوان ئێران و ئاژانس وتی: نا، پێوەندی ئێمە لەگەڵ ئاژانس ئاساییە، ڕاستە کە ئاستی پێوەندیەکان گۆڕانی بەسەرداهاتووە بەڵا هەر درێژەی هەیە.

سێ وڵاتی ئەورووپی مافی بەکارهێنانی میکانزیکی پەلەپیتکەیان نییە

ناوبراو سەبارەت بە ڕێکای سنەپ بەک و چالاک کردنەوەی وتی: هەوڵی ئەورووپا بۆ بەکارهێنانی ئەو ئامێرە وەکوو ئامێری گوشار لەسەر ئێران هەوڵێکی نایاسایی و نالۆژیکە و پێمان وایە کە ئەو سێ وڵاتە مافی بەکارهێنانی ئەو ڕێکارەیان نییە و ئەوە هەوڵێکی ناسازێنەرە بۆ پرسی ئەتۆمی ئێران.


ڕاپۆرتێک کە ئەمریکا دەیدات ئامێرێکی سیاسییە

بەقایی سەبارەت بە لێدوانەکانی تەخت ڕەوانچی بۆ ئامادەیی ئێران بە مەبەستی ئەنجامی هەوڵگەلێک بۆ دڵنیا کردنەوە لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی وتی: پرسێکی نوێ نییە. ئێمە وتبوومان بۆ دڵنیا کردنەوە بۆ ئاشتیخوازانە بوونی بەرنامەی ئەتۆمی خۆمان هەندێک هەوڵ لە باتی لابردنی گەمارۆکان ئەنجام دەدەین.


هەروەها سەبارەت بە ڕاپۆرتی ساڵانەی مافی مرۆڤی ئەمریکا و تۆمەتەکان لە دژی ئێران زیادی کرد ئەو ڕاپۆرتانەی ئەمریکا ئامێرێکی سیاسییە بۆ گوشار لە سەر وڵاتگەلێک کە ئەوان بە نەگونجاویان دەزانن. بەڵام ئەوەی کە ڕاپۆرتی ئەمساڵ لەچاو ڕاپۆرت ساڵی ڕابردوو سەبارەت بە ئیسرائیل سەدا 91 کەمی کردووە ئەوە خۆی بە واتا سیاسی بوونی ئەو ڕاپۆرتانەیە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha